به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌ممه 11ی شوباتی 2019 په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په به مه‌به‌ستی پشتیوانی له مانگرتنی له‌یلا گوڤه‌ن خانمه په‌رله‌مانتاری کوردی هه‌ده‌په له هۆتێل ته‌قسیم هیڵی مه‌یدانی ته‌قسیم كۆ بوونه‌وه و ویستیان له‌وێوه به‌ره‌و مه‌یدانی گه‌له‌ته‌سه‌رای ڕێپێوان بكه‌ن.
په‌رله‌مانتاران به پۆشینی ئێله‌گ كه له‌سه‌ری نووسرابوو "با دابڕاندن هه‌ڵگیرێت، با له‌یلا بژی" ویستیان ڕێپێوانه‌كه ئه‌نجام بده‌ن به‌ڵام پۆلیس ڕێگری لێ‌كردن.
تیمه‌كانی پۆلیس ده‌وری گرووپه‌كه‌یان دا و ڕێگه‌یان پێنه‌دان ڕێپێوانه‌كه‌یان ساز بكه‌ن و دوای ئه‌وه‌ی گفتوگۆكان ئه‌نجامی نه‌بوو له نێوان په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په و پۆلیسدا گرژی دروست بوو و پاشان په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په له شوێنی خۆیان ڕوونكردنه‌وه‌یان بڵاو كرده‌وه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment