بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سێرگی شۆیگو كه له‌سه‌ر بانگهێشتی خولوسی ئاكار سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره‌ی كردووه له وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا به‌ڕێوڕه‌سمێكی سه‌ربازی پێشوازیی لێكرا.
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زیری میوان ده‌فته‌ری تایبه‌تی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی واژوو كرد، له‌گه‌ڵ ئاكاردا كۆ بووه‌وه.
لە کۆبوونەوەکەی نێوان وه‌زیری به‌رگریی توركیا و وه‌زیری به‌رگریی رووسیا، سه‌رۆكی ڕێکخراوی میت، هاكان فیدان-یش به‌شداریی كرد.
هێشتا لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئەم دوو وەزیرە وردەکاریی زیاتر نەخراوەتە ڕوو.
سەرچاوە: ئانادۆڵۆ
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment