گۆڕان هەوڵی فراوان کردنی پێوەندییەکانی لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان دەدات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بزووتنەوەی گۆڕان و رەوتی حیكمەی نیشتیمانی تاوتوێی پرسی تەواو كردنی پێكهاتەی حكومەتی عێراق و كێشەكانی هەرێم و بەغداد دەكەن.

کوردپرێس:

ئەمڕۆ یەکشەممە (10/2/2019) وەفدێكی رەوتی حیكمەی نیشتیمانی بە سەرۆكایەتیی عەبدوڵا زەیدی سەركردە لە رەوتی حیكمە سەردانی بزووتنەوەی گۆڕانیان كرد و لە کۆبونەوەیێکدا پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق و پرسی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد تاوتوێ كرا.

لە دوای کۆبوونەوەکە عەبدوڵا زەیدی، سەرۆكی وەفدی رەوتی حیكمەی نیشتیمانی راگەیاند، گۆڕان هێزێكی نزیكە لەرەوتی حیكمە و هاوپەیمانیی چاكسازی، بە پێویستیشی زانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا بەهێزتر بكرێن.

لای خۆشیەوە یوسف محەمەد، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لێكچوونی زۆر لە نێوان پەیكەری رێكخراوەیی بزووتنەوەی گۆڕان و رەوتی حیكمەدا هەیە، بەتایبەتی لەروی بەكارخستنی تواناكانی گەنجان.

ئاماژەی بەوەش کرد، تێروانینی بزووتنەوەی گۆڕان و رەوتی حیكمە لەبارەی كێشەكانی هەرێم و عێراق لەیەكتر نزیكە.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 51810

Your Comment

You are replying to: .
captcha