مەحموود عوسمان: سیستمی حزبی زیانی گەورەی لە كوردستان داوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەحموود عوسمان, سیاسەتمەداری كورد ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی دەسەڵات و هەیمەنەی حیزبەوە، كاری حكومەت و پەرلەمان وەك پێویست بەڕێوەناچێت و سیستمی حزبایەتی زیانی گەورەی بە كوردستان گەیاندووە, جەختیش دەكاتەوە كە سیستمی پەرلەمانی، باشترین و سەركەوتووترین سیستمی حكومڕانییە بۆ بەرەوپێشبردنی هەرێمی كوردستان.

کوردپرێس:

مەحموود عوسمان, سیاسەتمەداری كورد لە بارەی بارودۆخی هەرێمی کوردستانەوە وتوویەتی حزبایەتی زیانی گەورەی بە كوردستان گەیاندووە.

ناوبراو سەبارەت بە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمیش دەڵێت: پێویستە ئەو لایەنانەی بەشداریی حكوومەت دەكەن، شەریكی ڕاستەقینە بن بەڵام لە ئێستادا شێوازی كۆبوونەوە و لێدوانەكان لەو بارەیەوە، شێوازێكی ئەرێنی و سەركەوتوو نییە.

*لە تەلەڤزیۆنی کەی ئێن ئێن وەرگیراوە

News Code 51796

Your Comment

You are replying to: .
captcha