بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەهدی تەقی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلوومەدا ڕایگەیاند: کۆمیسیۆنی ئەمنییەت و بەرگریی پەرلەمانی عێراق بە مەبەستی پەسەند کردنی ڕەشنووسی یاسای دەرکردنی هەموو هێزە بیانییەکان لە خاکی عێراق کە لەسەروو هەموویانەوە هێزەکانی ئەمریکایە 70 واژۆی کۆ کردووەتەوە و ئەگەر حکوومەتی فیدراڵ هەڵویستی فەرمیی خۆی لەسەر ئامادەبوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ڕانەگەیێنێت، ئەنجومەنی نوێنەران لێپرسینەوەی بۆ دەکات.
تەقی زیادی کرد سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق بە کۆمیسیۆنی ئەمنییەت و بەرگریی پەرلەمانی عێراق-ی ڕاگەیاندووە تا دوو ڕۆژی دابێ ژمارەی هێزەکانی ئەمریکا و دیکەی هێزە بیانییەکان لە خاکی عێراق بۆ ئەو کۆمیسیۆنە دەخاتە ڕوو.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment