به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 10ی شوباتی 2019 ڕێکخراوی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی ڕاپۆرتێکی له‌باره‌ی دۆخی عێراقه‌وه بڵاو کرده‌وه و ڕایگه‌یاند: "دوای ساڵێک له کۆتایی هاتنی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌کان دژی داعش به‌ڵام تا ئێستاش نزیکه‌ی یه‌ک له سه‌ر سێی ئه‌و هاووڵاتییه عێراقییانه‌ی ئاواره ببوون هێشتا له که‌مپه‌کاندا ده‌ژین".
ڕێکخراوی خاچی سوور ئاماژه‌ی به‌وه داوه: "ملیۆنێک و 800 هه‌زار که‌س هێشتا له ناو عێراقدا به ئاواره‌یی ماونه‌ته‌وه و نه‌گه‌ڕانه‌ته‌وه شوێنه‌کانی خۆیان".
ئه‌و ڕێکخراوه‌یه ئه‌وه‌شی وتوووه: "شه‌ڕه گه‌وره‌کانی شارستانی له عێراق له کۆتاییدایه به‌ڵام کاریگه‌ریی شه‌ڕه‌که له شوێنه‌کانی وه‌کوو فه‌لووجه و مووسڵ گه‌یشتوووه‌ته ئاستی وێرانکاری که چاککردنه‌وه‌ی زۆر سه‌خته".
پیته‌ر مورێر سه‌رۆکی خاچی سوور که به‌م دواییانه سه‌ردانی شاره‌کانی مووسڵ، به‌غدا و هه‌ولێری کردوووه ئاماژه‌ی به‌وه کرد که سه‌ری سوڕماوه له‌و هه‌موو وێرانکارییانه و ئه‌و هۆشداری له‌سه‌ر ئه‌و زیانانه داوه که له عێراق که‌وتوون و ده‌ڵێت: "ساڕێژکردنیان زۆر سه‌خته".
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment