به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کۆبوونه‌وه‌ی دژه‌داعش له واشنتۆن له حاڵێکدا به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و ڕۆژئاوا به‌ڕێوه‌چوو که بابه‌تی سووریا، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌یێکی سیاسی بۆ قه‌یرانی سووریا و دوایین گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌و وڵاته خرانه به‌ر باس و لێکدانه‌وه و جارێکی دیکه جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌یێکی سیاسی بۆ قه‌یرانی سووریا کرایه‌وه.
به دوای کۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژه‌داعش واتا ئه‌مریکا، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا، فه‌ڕه‌نسا، سعوودیه، میسر و ئۆردۆن به‌یاننامه‌یێک ده‌رکرا و له ڕێگای به‌یاننامه‌که‌وه هۆشدارییان به‌و هێزانه دا که "خوازیاری ڕێگه‌چاره‌ی سه‌ربازی و ناسه‌قامگیری له ناوچه‌که‌ن" و ئاماژه به‌وه کرا که قه‌یرانی سووریا ڕێگه‌چاره‌ی سه‌ربازی نییه و ته‌نها به‌دیل بۆ چاره‌سه‌ربوونی قه‌یرانی ئه‌و وڵاته ڕێگه‌چاره‌ی سیاسییه.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر هه‌وڵی دیپلۆماسی و ئیراده‌ی سیاسیی نێوده‌وڵه‌تی کرا بۆ کۆتایی هێنان به پێکدادان و ڕه‌نج و ئازاری خه‌ڵکی سووریا و داوا له لایه‌نه‌کانی به‌شداربووی قه‌یرانی سووریا کرا که له جیاتی بژارده‌ی سه‌ربازی ڕێگه‌چاره‌ی دیپلۆماسییانه به‌کار بهێنن.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هابر 7
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment