بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌نجومه‌نى سیاسى عه‌ره‌بى له کەرکووک به‌سه‌رۆکایه‌تى راکان سه‌عید رێکخه‌رى گشتى ئه‌نجومه‌نه‌که که هاوکات پارێزگارى کەرکووکه به‌وه‌کاله‌ت کۆبووه‌وه و تاوتوێى دۆخى سیاسى کەرکووک و پرسى گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌یان بۆ شاره‌که کرد.
حاتم تائى وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى سیاسى عه‌ره‌بى له لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد له کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌ڵوێستى خۆیان روونکرده‌وه که دژى گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ن و سوورن له‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌ى دۆسیه‌ى ئه‌منى به‌ده‌ستى حکوومه‌تى ئیتیحادییه‌وه.
ناوبراو وتیشى:" ئێمه قبووڵمان نییه که هێزى پێشمه‌رگه له کەرکووک بوونى هه‌بێت و پێویسته دۆسیه‌ى ئه‌منى به‌ده‌ستى حکوومه‌تى ئیتیحادییه‌وه بێت چوونکه نوێنه‌رایه‌تى سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانى گه‌لى عێراق ده‌کات به کوردیشه‌وه".
تائى جه‌ختى له‌وه کرده‌وه که هێزى پێشمه‌رگه‌ش به‌پێى یاسا تایبه‌ته به‌پاراستنى هه‌رێمى کوردستانه‌وه و "کەرکووکیش به‌شێک نییه له هه‌رێم".
له‌باره‌ى پرسى هه‌ڵبژاردنى پارێزگارێکى بۆ شاره‌که حاتم تائى ئه‌وه‌ى خسته‌روو ئه‌و بابه‌ته په‌یوه‌ندى به‌ئه‌وانه‌وه نییه و به‌لایانه‌وه گرنگ نییه به‌ڵکوو ئه‌وه په‌یوه‌سته به یه‌کێتى و پارتى که پڕۆژه‌یان هه‌یه بۆ هاندانى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن بۆ کۆبوونه‌وه و هه‌ڵبژاردنى پارێزگار" ئه‌و پرسه پرسێکى یاساییه بۆیه پێویسته سه‌رجه‌م مه‌رجه یاساییه‌کانى تێدا بێت و هه‌ر کاتێکیش ئه‌و مه‌رجانه‌ى تێدا بوو رێگر نابین له دانیشتنى ئه‌نجومه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنى پارێزگارى نوێ و شێوازێکى نوێ بۆ ئیداره‌ى کەرکووک.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment