بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیوا قاره‌مان كه‌مال جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی ئۆپراسیۆنه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بهSNNی ڕاگه‌یاند: "تائێستا به‌هیچ شێوه‌یێک گفتوگۆ له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه دابڕێنراوه‌كان نه‌كراوه وه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌نگۆ بڵاو كراوه‌ته‌وه".
جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی ئۆپراسیۆنه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وتیشی: "ته‌نها وه‌فدێكی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆ بوونه‌ته‌وه بۆ دروست كردنی هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌ش".
لیوا قاره‌مان كه‌مال ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه "وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق لیژنه‌یێكی له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌ته‌كه و چه‌ند لیژنه‌یێكی لاوه‌كی له‌پ ارێزگاكانی (دیاله، كه‌ركووک، مه‌خموور، سه‌ڵاحه‌دین و مووسڵ) پێكهێناوه، له‌به‌رامبه‌ریشدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دوو لیژنه‌ی لاوه‌كی و لیژنه‌یێكی سه‌ره‌كی پێكهێناوه، ئه‌م لیژنه لاوه‌كیانه‌ش سه‌ردانی مه‌یدانیی ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌ن".
به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا کە تا ئه‌و لیژنانه نه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ وه‌زاره‌ت، نازانرێت چ بڕیارێک بۆ هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌ش ده‌درێت، چوونكه پرسه‌كان به دانووستان یه‌كلا ده‌كرێنه‌وه.
قاره‌مان كه‌مال ئه‌وه‌شی وت: "پێش شه‌ڕی داعش وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ سوپای عیراق، بازگه‌ی هاوبه‌ش، ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش و لیژنه‌ی كاری هاوبه‌شی هه‌بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ شه‌ڕی داعش ئه‌وكاره هاوبه‌شانه نه‌ماوه و نازانرێت پێشمه‌رگه ده‌گه‌ڕێنه‌وه یان چ بڕیارێكی دیكه له نێوان هه‌ردولا ده‌درێت".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment