بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوێنێ فلۆرانس بارلی وه‌زیری به‌رگریی فه‌ره‌نسا گه‌یشته عێراق و له لێدوانێكدا رایگه‌یاند: ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق خۆیان بڕیار له چاره‌نووسی ئه‌و فه‌ره‌نسیانه ده‌ده‌ن، كه له ریزی رێكخراوی داعشدا بوون و له شه‌ڕه‌كاندا ده‌ستگیر كراون.
سه‌باره‌ت به‌و چه‌كداره فه‌ره‌نسیانه‌شی له سووریادان، وه‌زیری به‌رگریی فه‌ره‌نسا وتی: "به‌شێوه‌یێكی ئاشكرا ناچمه ناو ئه‌و سیناریۆیانه‌ی ره‌نگه ببنه‌هۆی هه‌ڕه‌شه كردن له گیانی فه‌ره‌نسییه‌كان، به‌ڵام به له‌به‌رچاو گرتنی پێگه‌ی به‌رپرسیارێتیم، ده‌بێت رێگه نه‌ده‌ین جیهادییه‌كان هه‌ڵبێن".
پێشتر نیكۆڵ بیلۆبی وه‌زیری دادی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاندبوو پاریس ده‌ستوه‌ردان ده‌كات ئه‌گه‌ر هاتوو سزای له‌سێداره‌دان بۆ ئه‌و چه‌كداره فه‌ره‌نسیانه‌ی داعش ده‌ربچێت، كه له عێراق و سووریا دادگایی ده‌كرێن.
سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment