بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رحه‌د ڤارتۆ وته‌بێژی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) بهSNNی ڕاگه‌یاند: "ئه‌و داوایه‌ی چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی پارتی و به‌رپرسانی باڵای پارتی ئاراسته‌ی ئێمه‌یان كرد بۆ چۆڵ كردنی خاكی هه‌رێم جێی شه‌رمه‌زارییه و ده‌بێت داواكاری ئاراسته‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا بكات تاوه‌كوو هێزه‌كانیان له خاكی هه‌رێم بچێته ده‌ره‌وه".
سه‌رحه‌د ڤارتۆ وتیشی: "په‌یام و ئامانجی په‌كه‌كه به‌رده‌وام ڕوونه، به‌ڵام هه‌نگاوه‌كانی توركیا له خاكی هه‌رێم داگیركارییه و پێویسته پارتی داوای كشانه‌وه‌ی هێزی توركیا و به‌رگرتن له هه‌نگاوه‌كانی بكات".
له‌باره‌ی به‌ئامانج كردنی هاوڵاتییانی سڤیل له‌لایه‌ن حكوومه‌تی توركیایه‌شه‌وه كه په‌كه‌كه بیانووی سه‌ره‌كیه ڤارتۆ وتی: په‌كه‌كه له خاكی هه‌رێم شوێنیان ئاشكرا و دیاره كه له‌سه‌ر چیاكان ماونه‌ته‌وه و جێگیر بوون، به‌ڵام توركیا هه‌ر كوردێكیش كه ده‌كاته ئامانج و به‌تیرۆریست ناوی ده‌بات، ئه‌گه‌رنا ئێمه خۆمان ناچینه شوێنی ئاوه‌دانیی و له هاوڵاتیانی سڤیل دوور ده‌كه‌وینه‌وه.
به‌رپرسه‌كه‌ی په‌كه‌كه ته‌ئكیدیشی كرده‌وه پێویسته پارتی پێش هه‌ر هه‌نگاوێكی داوای كشانه‌وه‌ی هێزی توركیا له خاكی هه‌رێم و ڕێگری له داگیركارییه‌كانی توركیا له خاكی هه‌رێم بكات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment