بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵ لە ڕاپۆرتێکدا باس لە فرۆشتنی نەوتی بەرهەم هێنراوی ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان دەکات، لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حکوومەتی سووریا.
ڕۆژنامەکە لە زاری کەسێکی نزیک بە ڕێکخراوە هەواڵگرییەکانی ئەمریکاوە و شۆفێرێکی بارهەڵگری نەوتەوە کە نەوتی بەرهەم هێنراوی هێزەکانی سوووریای دیمۆکراتیک دەگوازێتەوە، ڕایدەگەیێنێت: کوردانی سووریا کە هاوپەیمانی ئەمریکان لە ڕێگای کۆمپانیایێکی نێوەندگیرەوە نەوتی خاو دەفرۆشنە حکووومەتی سووریا.
بەگوێرەی ڕۆژنامەکە کۆمپانیای قتریجی گرووپ وەکوو نێوەندگیر لە نێوان کوردەکان و حکوومەتی سووریا کار دەکات و نەوتی خاوی کوردانی سووریا دەکڕێت و ڕادەستی حکوومەتی ناوەندیی سووریای دەکات.
ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵ ئاماژە بەوە دەکات کە ئەمەش لە حاڵێکدایە کە کۆمپانیای قتریجی گرووپ بە بۆنەی کار کردن لەگەڵ حکوومەتی بەشار ئەسەد لە لایەن ئەمریکا و ئەورووپاوە خراوەتە لیستی سزاکانەوە.
واڵ ستریت ژۆرناڵ دەنووسێت لە حاڵێکدا کە ئەمریکا هەوڵ ئەدات حکوومەتی سووریا بخاتە ژێر گوشاری ئابوورییەوە، کوردەکان کە هاوپەیمانی واشنتن-ن نەوتی خاوی حکوومەتی سووریا دابین دەکەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment