کوردپرێس:
عەدنان حەمەی مینا، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی لەو بارەیەوە بەSNNی راگەیاند، دەمانەوێت لەڕێگەی ئەو رێكەوتنە سیاسییەی لەگەڵ پارتیدا دەیكەین، كە دەبێت پێش رۆژی 18ی ئەم مانگە كۆتایی بێت، بنەمای كاركردنمان لەگەڵ ئەو حزبە جێگیر بكەین، ئیتر كێشە نییە رێككەوتنەكە بۆ دوو ساڵە، یان چوار ساڵ.
لەبارەی پاشگەزبوونەوەشیان لە پاكێچی بەغداو دەستهەڵگرتن لە پۆستی وەزارەتی دادی عێراق، ئەو ئەندامەی سەركردایەتیی یەكێتی، كە هاوكات ئەندامی لیژنەی دانوستانی حزبەكەیەتی لەگەڵ پارتی، وتی: "بەهیچ شێوەیێک یەكێتی دەستبەرداری پۆستی وەزارەتی دادی عێراق نەبووە و ئێستاش جەختی لەسەر دەكاتەوە".
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment