کۆمپانیای DNOی نەرویجی داهاتی ساڵانەی خۆی لە هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆمپانیاى (DNO)ى نەرویجى ئاشکراى دەکات کە (20) بیرى نەوت لە هەرێمى کوردستان لێدەدات و ئەوەش دەخاتە ڕوو کە لە ساڵى (2018)دا کۆمپانیاکە زۆرترین داهاتى هەبووە لەماوەى (47) ساڵى رابردوودا.

کوردپرێس:

کۆمپانیای (DNO)ی نەرویجی کە بە گەورەترین کۆمپانیای بەرهەمهێنی نەوت لە هەرێم دادەنرێت راپۆرتی داهاتی ساڵی رابردووى خۆى و پلانى ئەمساڵى بڵاو کردەوە و تێیدا ئەوەى خستوەتە ڕوو کە لە ساڵى (2018)دا داهاتی کۆمپانیا کە (829) ملیۆن دۆلار بووە و قازانجی لەو ساڵەدا (354) ملیۆن دۆلار بووە، ئەوەش بەرزترین ئاست و رێژەى داهاتە لە ماوەى (47) ساڵى رابردووى کارکردنى کۆمپانیاکە.

هەر لەو راپۆرتەدا، کۆمپانیاى (DNO) ئاشکراى کردووە کە لە ساڵى 2019دا بڕیارە 20 بیرى دیکەى پشکنین و دەرهێنانى نەوت لە هەرێمى کوردستان هەڵبکەنێت بەشێوەیێک؛ 14 یان لە تاوکێ و چوار بیر لە فیشخابوور و دوو بیریش لە باشیک.

هەر لە راپۆرتەکەدا زانیارى لەبارەى ئاستی بەرهەمی کێڵگە نەوتییەکانى تاوکێ و فیشخابوور لە مانگى رابردوو لەگەڵ دوو ساڵى رابردوو خراوەتە ڕوو،

لە راپۆرتەکەدا باس لەوە کراوە کە کۆمپانیاکە رێککەوتنى بەکاربردنى لە ساڵى 2018 بەرەوپێش بردوە بە بڕى 300 ملیۆن دۆلار بۆ گەشەپێدانى خێراى کێڵگەى نەوتیى فیشخابوور لە هەرێمى کوردستان و بەرنامەى گەڕان و هەڵکەندنى بەردەوام لە کێڵگەى تاوکێ.

ئاماژەى بەوەش کردوە چاوەڕوان دەکرێت بەهۆى ئەو کارانەوە لە ساڵى (2019)دا رێککەوتنەکە و کارکردن لەو کێڵگە نەوتییانە زیاتریش بکرێن.

کۆمپانیاکە ئاماژەى بەوە کردووە دو بیرى نوێ (فیشخابوور-9) و (تاوکێ-52) کارەکانیان کۆتایى هاتووە و لەم مانگەدا نەوتیان لێ بەرهەم دێت.

هەروەک کۆمپانیاکە دواکەوتنى بە ئەنجامگەیاندنى بەشێک لەو بیرانەى کارى تێدا دەکات بۆ بارانبارینى بەلێزمە و دۆخى کەشوهەواى ماوەى رابردوو گەڕاندووەتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 51744

Your Comment

You are replying to: .
captcha