کوردپرێس:
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی وتیشی، لە سەرەتای ئەمساڵەوە ١٥ کەسیان لە بەکارهێنەر و بازرگانانی مادە هۆشبەرەکان دەستگیر کردووە و دەستیش گیراوە بەسەر یەک کیلۆ شیشە، ١٠٤ گرام حەشیش، ٣٦ پارچە تلیاکدا.
بەشێک لە توێژەران، واڵابوونی سنوورەکان و قەیرانی دارایی و زیادبوونی کێشە کۆمەڵایەتییەکان بە هۆکاری سەرەکی دەزانن، بۆ زیادبوونی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر.
بۆ نموونە کەسێک کە لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی سلێمانییەوە بۆ جاری سێهەم دەستگیر دەکرێت و دان بە بازرگانیکردن و بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکاندا دەنێت، دوو جاری دیكه بههۆی بهكارهێنانی مادهی هۆشبهرهوه دهستگیر كراوه، جاری یهكهم به ههشت مانگ زیندانی سزا دراوه، جارێكی دیكهش دهستگیركراوه و بهر لێبوردنی گشتی كهوتووه و ئازادكراوه، ئهمجارهش دهستگیر كراوهتهوه.
لە ساڵی ٢٠١٨دا بە تۆمەتی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر ٢٤٨ کەس لە سلێمانی دەستگیر کراون، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٧دا ٣١٠ کەس دەستگیر کراون و لە ساڵی ٢٠١٦شدا ٢٦ کەس.
دیارترین ئەو مادە هۆشبەرانەی دێنە هەرێمی کوردستانەوە بریتین لە تلیاک، حەشیش، هێرۆین و شیشە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment