دەنگی مەترسیی بەکارهێنان و گواستنەوەى مادە هۆشبەرەکان لە هەرێمی کوردستان بەرز دەبێتەوە ​

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، کوردستان بووە بە ڕێگای گواستنەوەی مادەی هۆشبەر لە نێوان وڵاتاندا و لە ماوەی پێشووشدا ٢٠٠ کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە سۆران دەستی بەسەردا گیرا، کە بۆ گواستنەوە بۆ وڵاتێکی دیکە ئامادە کرابوو.

کوردپرێس:

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی وتیشی، لە سەرەتای ئەمساڵەوە ١٥ کەسیان لە بەکارهێنەر و بازرگانانی مادە هۆشبەرەکان دەستگیر کردووە و دەستیش گیراوە بەسەر یەک کیلۆ شیشە، ١٠٤ گرام حەشیش، ٣٦ پارچە تلیاکدا.

بەشێک لە توێژەران، واڵابوونی سنوورەکان و قەیرانی دارایی و زیادبوونی کێشە کۆمەڵایەتییەکان بە هۆکاری سەرەکی دەزانن، بۆ زیادبوونی بازرگانی‌کردن و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر.

بۆ نموونە کەسێک کە لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی سلێمانییەوە بۆ جاری سێهەم دەستگیر دەکرێت و دان بە بازرگانی‌کردن و بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکاندا دەنێت، دوو جاری‌ دیكه‌ به‌هۆی‌ به‌كارهێنانی‌ ماده‌ی‌ هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیر كراوه‌، جاری‌ یه‌كه‌م به ‌هه‌شت مانگ زیندانی سزا دراوه‌، جارێكی‌ دیكه‌ش ده‌ستگیركراوه‌ و به‌ر لێبوردنی‌ گشتی كه‌وتووه‌ و ئازادكراوه‌، ئه‌مجاره‌ش ده‌ستگیر كراوه‌ته‌وه‌.

لە ساڵی ٢٠١٨دا بە تۆمەتی بازرگانی‌کردن و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر ٢٤٨ کەس لە سلێمانی دەستگیر کراون، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٧دا ٣١٠ کەس دەستگیر کراون و لە ساڵی ٢٠١٦شدا ٢٦ کەس.

دیارترین ئەو مادە هۆشبەرانەی دێنە هەرێمی کوردستانەوە بریتین لە تلیاک، حەشیش، هێرۆین و شیشە.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 51742

Your Comment

You are replying to: .
captcha