کوردپرێس:
فه‌لاح مسته‌فا له سیمینارێکدا له هه‌ولێر باسى له‌وه کرد، 249 هه‌زار و 639 په‌نابه‌رى سوورى و 20 هه‌زار په‌نابه‌رى تورکیا و 13 هه‌زار په‌نابه‌رى ئێران له هه‌رێمى کوردستان ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
ناوبراو وتیشى زۆربه‌ى زۆرى ئه‌و په‌نابه‌رانه به رێژه‌ى 60% له گه‌ڵ هاووڵاتییانى هه‌رێمى کوردستان له شار و ناوچه‌کاندا ده‌ژین، ئه‌وانه‌ى دیکه له که‌مپه‌کاندا ده‌ژین که ژماره‌یان 38 که‌مپه.
فەلاح مستەفا جه‌ختیشی کرده‌وه، بۆ مسۆگه‌رکردنى مافه‌کانى په‌نابه‌ران هه‌ماهه‌نگى سه‌رجه‌م رێکخراو و ئاژانسه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانى تایبه‌ت به یارمه‌تیدانى په‌نابه‌ران ده‌بن.
دواى سه‌رهه‌ڵدانى شه‌ڕى داعش له ساڵى 2014 به‌هه‌زاران دانیشتووى سووریا و ناوچه‌کانى ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراق ئاواره‌ى هه‌رێمى کوردستان بوون و دواى کۆنتڕۆڵکردنه‌وه‌ى ناوچه‌کانیان به‌شێکیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
*لە ماڵپەڕی ئاژانسی هاووڵاتی وەرگیراوە
Your Comment