به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا مانگی ڕابردوو و به دوای ڕاگه‌یاندنی نیگه‌رانیی کوردی سووریا له کشانه‌وه‌ی 2 هه‌زار هێزی سه‌ربازیی ئه‌مریکا له سووریا باسی له دروست کردنی ناوچه‌ی ئه‌من له باکووری سووریا کرد.
به‌ڵام تورکیا جه‌خت ده‌کاته‌وه که ئه‌و ناوچه ئه‌منه به قووڵاییی زیاتر له 30 کیلۆمه‌تر که زۆربه‌ی شاره کوردنشینه‌کانی سووریا له‌خۆ ده‌گرێت ده‌بێ له‌ژێر چاودێریی تورکیادا بێت بۆ ئه‌وه‌ی به وته‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، تورکیا بتوانێت نزیک به 4 میلیۆن ئاواره‌ی سووریا له‌و ناوچه‌یه نیشته‌جێ بکات. کوردی سووریا کاردانه‌وه‌یێکی توندی به‌و پڕۆژه‌یه‌ی تورکیا و ویستی ئه‌و وڵاته بۆ دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئه‌من نیشان دا و پێی وایه که تورکیا هه‌وڵه‌کانی بۆ پاکتاوی ڕه‌گه‌زی چڕ ده‌کاته‌وه.
هه‌ندێک له میدیاکانی ئه‌مریکا وه‌ک مه‌ک کلاچی و شا‌رلوت ئابزرور باسیان له داکۆکیی دۆناڵد تره‌مپ کردوووه له‌سه‌ر دروستکردنی ناوچه‌ی ئه‌من له باکووری سووریا که له به‌رژه‌وه‌ندیی کورددایه.
دۆناڵد تره‌مپ ڕۆژی چوارشه‌ممه ئاماژه‌ی به‌وه کرد که سه‌فه‌ری مانگی ڕابردووی سێناتۆر لیندسی گراهام بۆ تورکیا له ڕاستیدا ڕاسپێردراویێکی سیاسی بۆ ناوبراو بوووه و ئامانج له‌و سه‌ردانه‌ش دانووستان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورکیا بوووه سه‌باره‌ت به موناقشه‌ی ئێستا له ناوچه‌ی باکووری سووریا که له ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریادایه.
به‌و شێوه‌یه که دۆناڵد تره‌مپ ڕایگهیاندوووه لیدنسی گراهام زانیاریی هه‌یه له پلانه‌کانی ئه‌مریکا له‌باره‌ی باکووری سووریا. تره‌مپ به هه‌واڵنێرانی ڕاگه‌یاندوووه: "لیندسی گراهام ده‌زانێت که ئێمه ده‌مانه‌وێت ناوچه‌یێکی ئه‌من له نێوان تورکیا و کورده‌کان دروست بکه‌ین. به ئێوه ده‌ڵێم که ئێمه پلانێکی باشمان گرتۆته‌به‌ر."
ئه‌و میدیایانه زیاتر نووسیویانه: لێدوانه نوێکانی تره‌مپ له‌باره‌ی دروست کردنی ناوچه‌ی ئه‌من ئه‌وه پیشان ده‌دات پێشنیارێک که لیندسی پشتڕاستی کردۆته‌وه له ڕاستیدا ئاسایشی کوردی سووریا ته‌نانه‌ت پاش کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا ته‌زمین ده‌کات.
دۆناڵد تره‌مپ ڕه‌خنه‌ش له میدیاکان ده‌گرێت که به وته‌ی ناوبراو به شێوه‌یێکی نادروست و نه‌گونجاو په‌یامه‌که‌یان له‌باره‌ی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا بڵاو کردۆته‌وه و ده‌شڵێت: "له کاتێکدا من ڕامگه‌یاند که له سووریا ده‌کشێینه‌وه ئاماژه‌م به‌وه نه‌کرد که خێرا یان هێواش ده‌چینه‌ده‌ره‌وه. من ته‌نها ڕامگه‌یاند که ده‌مانه‌وێت له سووریا بکشینه‌وه."
میدیاکانی ئه‌مریکا ڕایده‌گه‌یێنن که دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی سیاسه‌ته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین گوێ به قسه‌کانی لیندسی گراهام ده‌دات. تره‌مپ له دوو وته‌دانی خۆیدا لیدنسی گراهامی به باشترین دۆستی خۆی وه‌سف کردوووه. ژماره‌یێک له به‌رپرسانی سه‌ربازیی باڵای ئه‌مریکا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین وه‌ک برێت مه‌کگۆرک نێرده‌ی پێشووی ئه‌مریکا له هاوپه‌یمانێتیی دژه‌داعش و جۆزێف ڤۆتێل سه‌رۆکی ئه‌رکانی ناوه‌ندیی سوپای ئه‌مریکا ڕایانگهیاندوووه که ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌و وڵاته له سووریا ڕاوێژی له‌گه‌ڵ ئه‌واندا نه‌کردوووه.
دۆناڵد تره‌مپ ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌باره‌ی لیندسی گراهام ڕایگهیاندوووه که ناوبراو به باشی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین ده‌ناسێت. من ڕێزی بۆ داده‌نێم و گوێ له قسه‌کانی ده‌گرم.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment