بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فازڵ فەتلاوی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلوومەدا زیادی کرد: محەمەد عەلی حەکیم وەزیری دەرەوەی عێراق کە بەمەبەستی بەشداری کردن لە کۆنفرانسی وەزیرانی دەرەوەی هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی سەردانی واشنتن دەکات پەیامێکی ناڕەزایی دەربڕین هەمبەر وتەکانی ئەم دواییەی ترەمپ ڕادەستی حکوومەتی ئەمریکا دەکات کە باسی لە چاودێری کردنی ئێران لە ڕێگای خەکی عێراقەوە کردبوو.
فەتلاوی جەختی کردەوە هەموو حیزبە سیاسییەکان و سەرۆکانی سێ سەرۆکایەتییەکە و مەرجەعی باڵای ئاییینی دژی کەڵک وەرگرتن لە خاکی عێراقن بۆ سیخوڕی کردنی وڵاتانی دراوسێ و ئەنجومەنی نوێنەران دەبێت دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق پەسەند بکات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment