به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه 6ی شوباتی 2019 کۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی شه‌ڕی دژ به داعش له واشنتۆن کۆبوونه‌وه‌ی ده‌ست پێ‌کرد و تێیدا مایک پۆمپیۆ ئاماژه‌ی به‌وه کرد که هێزه عێراقییه‌كان سه‌ركه‌وتنی به‌رچاویان به‌رامبه‌ر به داعش به‌ده‌ست هێناوه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داعش هێشتا بوونی هه‌یه له عێراق و پێویسته به ته‌واوه‌تی له ناو ببرێت.
ناوبراو وتی: "تا ئێستا داعش هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشی جیهان، كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له سووریا به مانای كۆتایی هاتنی شه‌ڕی دژ به داعش نایه‌ت و دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاش له سووریا به‌رده‌وام ده‌بن له شه‌ڕی دژ به داعش."
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ قه‌یرانی سووریا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که پشتیوانی له چاره‌سه‌ری سیاسی له‌و وڵاته ده‌که‌ن.
هاوكات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش ڕایگه‌یاند که خوازیارن هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش به‌رده‌وام بێت له هاوكاری كردنیان.
ئامانج له كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی شه‌ڕی دژ به داعش بۆ گفتوگۆكردنه له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی داهاتووی ئیداره‌ی تره‌مپ بۆ لێدانی گورزی كوشنده له داعش.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه ده‌چێت سه‌ركرده‌ی (75) ده‌وڵه‌ت و هه‌روه‌ها (4) ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی به‌شدارن و هه‌نگاوه‌كانی داهاتووی هاوپه‌یمانێتییه‌كه له شه‌ڕی دژ به داعش گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment