تره‌مپ: هه‌فته‌ی داهاتوو كۆتایی هاتنی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت ڕاده‌گه‌یه‌نین

به‌شی جیهان- سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕای‌ده‌گه‌یێنێت که‌ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ركه‌وتوو بوووه‌ له‌ كوشتی زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی داعش له‌ عێراق و سووریا و پێده‌چێت هه‌فته‌ی داهاتوو له‌ناوبردنی یه‌كجاری ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت ڕابگه‌یێنین.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش له‌ واشنتۆن به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و دۆناڵد تره‌مپ له‌ میانی وته‌یێكی كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش پێشكه‌شی كرد گوتی: سوپای ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوووه‌كان و هاوبه‌شه‌كانی له‌ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌روه‌ها هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ده‌که‌م که‌ هه‌موو ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعشیان له‌ سووریا و عێراق ڕزگار كرد.

ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی توانیویه‌تی زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی داعش بكوژێت.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتیشی: "پێده‌چێت هه‌فته‌ی داهاتوو ڕایبگه‌یێنین كه‌ به‌ ڕێژه‌ی 100% (ده‌وڵه‌تی) خه‌لافه‌تمان له‌ناو بردوووه‌ به‌ڵام تا كاتی ڕاگه‌یاندنی به‌ فه‌رمی، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌م."

ڕاگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاریی به‌ سه‌ر داعش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ جموجوڵه‌كانی تیرۆریستان له‌ هه‌ندێک ناوچه‌ی ناوه‌ڕاست، هه‌روه‌ها باكوور و ڕۆژئاوای عێراق به‌ شێوه‌یێكی به‌رچاو ده‌ستیان پێكردوووه‌ته‌وه‌ و مه‌ترسیی له‌سه‌ر ئاسایشی ئه‌و ناوچانه‌ دروست كردوووه‌ كه‌ پێشتر له‌ ده‌ست داعش ڕزگار كرابوون.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51715

Your Comment

You are replying to: .
captcha