کوردپرێس:
نارین گزغور کاندیدی پارتی دیموکراتیکی گەلانی تورکیا بۆ هەڵبژاردنەکەی 31ی مارچی 2019ی شارەوانییەکانی تورکیا لە میتینگی بانگەشەی هەڵبژاردندا قسەی دەکرد کە لە بەر بەکار هێنانی ناوی "بەڕێز عەبدوڵا ئوجەلان" لە لایەن پۆلیسی خۆجێییەوە دەستبەسەر کرا.
پاش ئەوەی ئەو کاندیدەی هەدەپە ناوی عەبدوڵا ئوجەلانی بەکار هێنا پۆلیس هێرشی کردە ناو جەماعەت و بە گازی فرمێسکڕێژ جەماعەتی پەرتەوازە کرد و پاشان ئەو کاندیدەی هەدەپەی دەستگیر کرد.
نارین گزغور بە تۆمەتی "بانگەشە کردن بۆ گرووپە تیرۆریستییەکان" لە لایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستگیر کرا. پاش ئەو هەڵمەتەی پۆلیسی لایەنگرانی هەدەپە گردبوونەوەی ناڕەزاییان بەڕێوە برد بەڵام پۆلیس بە توندی ڕووبەڕوویان بوویەوە و جەماعەتەکەی پەرتەوازە کرد.
Your Comment