ئایەتوڵڵا سیستانی: عێراق ڕەتی دەکاتەوە بکرێتە پێگەیێک بۆ لێدانی کەسانی دیکە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق، جەختی کردەوە لە پێویستیی گێرانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانی خۆیان و رووبەڕووبوونەوەی ئەو مامەڵە و هەڵسوکەوتێکی دژ بە یاسا و ئاماژەی بەوەش کرد، عێراق ڕەتی دەکاتەوە بکرێتە وێستگەیێک بۆ دژایەتیکردنی وڵاتانی دیکە.

کوردپرێس:

جینین هینیس بلاسخارت نوێنەری نوێی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە دوای دیداری لەگەڵ عەلی سیستانی لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ئەمڕۆ چوارشەممە (٦ ی شوباتی ٢٠١٩) ڕایگەیاند، مەرجەعی باڵای ئایینی جەختی کردووەتەوە لە هەرچی زووترە ئاوارەکان بگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆیان.

بلاسخارت ئاماژەی بەوەش کرد، هیوادارە ئاماژەی بەهیز لە حکوومەتی نوێی عێراقدا ببینێت، بە تایبەت بۆ ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی.

ناوبراو ڕوونیشی کردەوە سیستانی جەختی کردووەتەوە لە پێویستیی باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و ئاماژەی بەوەش کردووە، ململانێ سیاسییەکان ڕێگەی گرتووە لە پێشکەوتن.

لە بەشێکی تری وتەکانیدا سیستانی جەختی کردووەتەوە لە پێویستیی ڕووبەڕووی ئەو مامەڵە و هەڵسوکەوتانەی دەرەوەی یاسا لە دژی گرووپ و ئەو کەسانەی یاساشکێنی دەکەن و چاودێریکردنیان، بێگومان ئەو ئەرکەش کاری حکوومەت و دەزگای دادوەرییە.

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە زاری ئایەتوڵڵا سیستانییەوە ئاشکرای کرد، عێراق خواستی بنیاتنانی پەیوەندیی دۆستانەی هەیە لەگەڵ هەموو لایێک کە ڕێز لە سەروەریی عێراق دەگرن و ڕەتیشی دەکەنەوە وڵاتەکە بکرێتە پێگەیێک بۆ زیان­گەیاندن بە کەسانی تر.

ئەمڕۆ جینین هینیس بلاسخارت نوێنەری نوێی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، سەردانی شاری نەجەفی کرد و لەگەڵ ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان و پارێزگاری شارەکە کۆبووەوە.

ئەو وتانەی سیستانی لە کاتێکدایە ، ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێسی ئەمریکادا ڕایگەیاندبوو، بەنیازی هێشتنەوەی هێزە سەربازییەکانی وڵاتەکەیەتی لە ناوخۆی عێراق، ئامانج لەو کارەش چاودێری­کردنی ئێرانە.

News Code 51706

Your Comment

You are replying to: .
captcha