ئه‌نتۆنیۆ گوتیرێس: داعش له‌ عێراق و سووریا به‌رده‌وامه‌ له‌ هه‌ڕه‌شه‌ی جیهانی

به‌شی جیهان- له‌و ڕاپۆرته‌ی ئه‌نتۆنیۆ گوتیرێس سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان له‌باره‌ی داعش پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كردوووه‌ هاتوووه‌: "داعش له‌ عێراق و سووریا بووه‌ته‌ تۆڕێكی نهێنیی و به‌رده‌وامه‌ له‌ هه‌ڕه‌شه‌ی جیهانیی"

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌نتۆنیۆ گوتیرێس سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان له‌ ڕاپۆرتی ڕێكخراوی داعش كه‌ پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كردوووه‌ ڕای‌گه‌یاندوووه‌ که‌ داعش له‌ عێراق و سووریا بوووه‌ته‌ تۆڕێكی نهێنی و به‌رده‌وامه‌ له‌ هه‌ڕه‌شه‌ی جیهانی.

له‌و ڕاپۆرته‌دا كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی، میكانیزمی چاودێریی سزا، ڕێكخراوه‌كانی دیكه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان و ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاماده ‌كراوه‌ هاتوووه‌: "داعش له‌ عێراق و سووریا بوووه‌ته‌ تۆڕێكی نهێنیی و به‌رده‌وامه‌ له‌ هه‌ڕه‌شه‌ی جیهانی و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و جه‌نگاوه‌ره‌ بیانییانه‌ی ئازاد كراون و شوێنگۆڕكێیه‌كان ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ زیاد ده‌كات".

له‌ ڕاپۆرته‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش هێشتا له‌لایه‌ن ئه‌بووبه‌كر به‌غدادییه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌برێت به‌ڵام به‌رپرسه‌ باڵاكانی په‌رته‌وازه‌ بوون له‌به‌ر ئه‌وه‌ ڕێكخراوه‌كه‌ پێشینه‌ ده‌دات به‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ ناوخۆیییه‌كان و له‌ عێراق گۆڕاوه‌ بۆ تۆڕێكی نهێنی و له‌ قۆناغی ڕاگوزه‌ر، گونجان و به‌هێزبوونه‌وه‌دایه‌ و له‌سه‌ر ئاستی پارێزگا خانه‌كانی ڕێكخستوووه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها له‌ ڕاپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ ئه‌و چه‌كدارانه‌ی ڕێكخراوه‌كه‌ كه‌ له‌ سووریاوه‌ ڕوو ده‌كه‌نه عێراق ده‌خرێنه‌ سه‌ر تۆڕی ڕێكخراوه‌كه‌ له‌و وڵاته‌ و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ سووریاش داعش له‌ لایه‌ن ژماره‌یێک وڵاته‌وه‌ بكرێته‌ پێكهاته‌یێكی هاوشێوه‌ی تۆڕه‌كه‌ی عێراق.

له‌ ڕاپۆرته‌که‌دا باس له‌وه ‌کراوه‌ که‌ داعش "له‌ سه‌رده‌می دوای خه‌لیفه‌دا" ئامانجی ئه‌وه‌ بوووه‌ سه‌قامگیری و دووباره‌ بنیاتنانه‌وه‌ په‌ک بخات، ژێرخانه‌کان به‌ ئامانج بگرێت و ڕێگریی بکات له‌ به‌ره‌وپێشچوونی ئابووری و ئاماژه‌ به‌وه‌ش کراوه‌ که‌ چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ناوه‌ندی قورساییی ڕێکخراوه‌که‌ له‌ عێراق و سووریا ببێت.

له‌ ڕاپۆرته‌که‌دا هاتوووه‌: "داعش به‌رده‌وامه‌ له‌وه‌ی به‌ بانگه‌شه‌ترین گرووپی تیرۆریستی بێت و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له‌ داهاتوویێکی نزیکدا هێرشی ئاڵۆزی گه‌وره‌ ئه‌نجام بدات. ڕێکخراوه‌که‌ به‌رده‌وامه‌ له‌وه‌ی هه‌وڵ بدات په‌لاماری گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کان بدات و خواسته‌کانی بۆ به‌کارهێنانی مادده‌ی کیمیاوی، بایۆلۆجی، ڕادیۆلۆجی و ئه‌تۆمیی درێژه‌ی هه‌یه‌".

باس له‌وه‌ش کراوه‌ که‌ جه‌نگاوه‌ره‌ بیانییه‌کان که‌ له‌ گۆڕه‌پانی شه‌ڕ دوور که‌وتوونه‌ته‌وه‌ و به‌ ئازادیی هێڵراونه‌ته‌وه‌، دووباره‌ ده‌ستیان به‌ چالاکبوونه‌وه‌ کردوووه‌ و هۆشداریی ئه‌وه‌ش دراوه‌ که‌ ئاستی هه‌ڕه‌شه‌کانیان به‌رز ده‌بێته‌وه‌ و ڕه‌نگه‌ ئه‌و ژنانه‌ی توندڕه‌و بوون یان ئه‌و منداڵانه‌ی تووشی برینداری ده‌روونی هاتوون، ببنه‌ مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌.

هه‌روه‌ها له‌ ڕاپۆرته‌که‌دا باس له‌وه‌ کراوه‌ داعش بازرگانیی نایاسایی زێڕی کردوووه‌ و ڕێکخراوه‌که‌ هێشتا ده‌ستڕاگه‌یشتنی به‌ 30 بۆ 50 ملیۆن دۆلار سه‌رچاوه‌ی دارایی هه‌یه‌.

له‌ ڕاپۆرته‌که‌دا هاتوووه‌: "ڕێکخراوه‌که‌ له‌و ناوچانه‌ی له‌ سووریا و عێراق کۆنترۆڵی کردوون، 14 بۆ 18 هه‌زار جه‌نگاوه‌ری هه‌یه‌ که‌ سێ هه‌زاریان بیانیین".

ئاماژه‌ به‌وه‌ش کراوه‌ که‌ مه‌زه‌نده‌ ده‌کرێت له‌ عێراق نزیکه‌ی سێ هه‌زار چه‌کداری داعش چالاک بن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51698

Your Comment

You are replying to: .
captcha