کورد نایەوێت عێراق و هەرێمی کوردستان ببنە شوێنێک بۆ سیخوڕی کردن دژ بە ئێران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی پارتی دیموکرات ئاماژە دەکات بەوەی کە حکوومەتی عێراق پێش واژۆ کردنی ڕێککەوتننامەی ستراتێژی لەگەڵ ئەمریکا، ئاگاردار بووە لە بوونی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و دەڵێت: کورد نایەوێت عێراق و هەرێمی کوردستان ببنە شوێنێک بۆ سیخوڕی کردن دژ بە ئێران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی فەیلی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی فورات نیووزدا زیادی کرد: حکوومەتی ناوەندی ئاگادار بووە لە دامەزراندنی بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق و بەو ئاگاردارییەوە ڕێککەوتننامە ستراتێژییەکەی واژۆ کردووە.

فەیلی زیادی کرد هەڵویستی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق هەمبەر وتەکانی ترەمپ لەبارەی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق جیاوازییان هەیە بەڵام پارتی دیموکرات وێڕای ئەمەی کە وتەکانی ترەمپ لەم دۆخەدا بە گونجاو نازانێت داوا لە حزبە سیاسییەکانی عێراق دەکات خۆڕاگر بن و بە وتەکانیان گرژیی زیاتر دروست نەکەن.

ناوبراو جەخت دەکاتەوە وتەکانی ترەمپ شتێکی نوێ نییە و ئەمریکا بەپێی ڕێککەوتننامەی ستراتێژی لەگەڵ عێراق مۆڵەتی دامەزراندنی بنکەی سەربازیی زیاتری لە عێراق هەیە.

فەیلی جەختی کردەوە کورد نایەوێت عێراق و هەرێمی کوردستان ببنە شوێنێک بۆ سیخوڕی کردن دژ بە ئێران.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 51688

Your Comment

You are replying to: .
captcha