بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زنجیرەیێک بابەت کە هەریەک لە سووریا، فەتۆ، بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە و سیستمی بەرگریی مووشەکیی پاتریۆت تەوەری سەرکیی دیدارەکە بووە.
شاندی کاربەدەستانی باڵای تورکیا و ئەمریکا لە چوارچێوەی سێ گرووپی کاردا بۆ هەریەک لە بابەتەکانی سووریا، کاروباری کۆنسولخانەکان و بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە کە لەدوای سەردانەکەی وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا، رێکس تیلەرسن لە شوباتی ٢٠١٨‌دا پێکهێنرابوون، درێژە بە کار‌و پەیوەندییەکانیان دەدەن.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوە دیپلۆماسییەکانەوە دەستکەوتوون لە سەردانەکەی مانگی رابردووی نوێنەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ سووریا، باڵیۆز جێمس جێفری، دانووستان لەبارەی لیستی ئەو پێکهاتانە کە منبج جێدەهێڵن، ئەنجام درابوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا كه به‌سه‌رۆكایه‌تیی ئۆناڵ و راوێژكاری سیاسیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ده‌یڤد هه‌یڵ به‌ڕێوه ده‌چێت، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت شانده‌كان تاوتوێی دوایین دۆخی ئه‌و لیسته بكه‌ن.
توركیا نایه‌وێت به كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له باكووری سووریا بۆشایی هێز دروست ببێت و ده‌یه‌وێت كشانه‌وه‌كه به‌هه‌ماهه‌نگی بێت له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا.
هاوكات لایه‌نی توركی ده‌یه‌وێت، رۆژژمێرێک ببینێت بۆ كشانه‌وه و داواش ده‌كات به‌رله‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا بكشێنه‌وه، رێككه‌وتنی منبج كه له نێوان ئه‌مریكا و توركیا واژووكراوه، به‌ته‌واوی جێبه‌جێ بكرێت.
یه‌كێكی دیكه له پێشینه‌كانی ئه‌نقه‌ره ئه‌وه‌یه، ئه‌مریكا ئه‌و چه‌كانه كۆ بكاته‌وه كه بۆ یه‌په‌گه دابین كردووه و جه‌خت ده‌كاته‌وه كه نابێت بنكه سه‌ربازی و چه‌ک و جبه‌خانه‌كان بۆ یه‌په‌گه به‌جێ بهێڵرێت.
هاوكات پێشبینی ده‌كرێت یه‌كێكیش له رۆژه‌ڤه گرنگه‌كانی واشنتۆن بابه‌تی ناوچه‌ی ئارام بێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment