به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه 6ی شوباتی 2019 عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانیی هه‌فتانه‌یدا ڕای‌گه‌یاند: هیچ بنكه‌یێكی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا له خاكی عێراقدا بوونی نییه به‌ڵکوو ڕاوێژكارانى ئه‌مه‌ریكی له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیدا له عێراق بوونیان هه‌یه.
ناوبراو وتیشى: بۆچوونی جیاوازمان هه‌یه له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌مه‌ریكی له‌باره‌ی لێدوانه‌كانی ئه‌م دواییه و ئه‌و جۆره قسانه ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه.
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد که ڕێگه به هیچ وڵاتێک ناده‌ین عێراق به كار بهێنێت دژی هه‌ر وڵاتێكی دیكه و پێویسته عێراق نه‌چێته ناو ململانێی نێوان هیچ وڵاتێكه‌وه.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment