بارزانی جه‌خت له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری ڕێکاری سیاسی بۆ چاره‌سه‌رکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی به‌غدا- هه‌ولێر ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌گه‌ڵ شاندێکی حکوومه‌تی ئه‌ڵمانیا کۆ بوویه‌وه‌ و جه‌ختی له‌ ڕێكاری سیاسی و ئاشتییانه‌ و دیالۆگ كرده‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 5ی 2ی2019 له‌ سه‌لاحه‌ددین مه‌سعود بارزانی پێشوازی له‌ شاندێكی حكوومه‌تی ئاڵمانیا كرد كه‌ پێكهاتبوو له‌ سریل ناون باڵیۆزی ئاڵمانیا له‌ عێراق و باربارا وۆلف كونسووڵی ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌ولێر.

له‌ دیداره‌كه‌دا باڵیۆزی ئاڵمانیا له‌ عێراق هێمای به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و عێراق و كوردستان دا و ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه‌ ئه‌ڵمانیا له ‌بواری یارمه‌تیی مرۆیی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری له‌ عێراقدا كار ده‌كات، هه‌روه‌ها وێڕای ئاماژه‌دان به‌ پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سعوود بارزانی بۆ وڵاته‌كه‌ی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه‌ مه‌سعوود بارزانی بۆ هه‌موو گه‌لی كورد له‌ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا جێگه‌ی ئومێدێكی زۆره‌.

هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچه‌كه‌ و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا تاوتوێ كرا و هه‌روه‌ها ڕۆشنایی خرایه‌ سه‌ر دوایین پێشهاته‌كان و مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و توندڕۆیی له‌سه‌ر ئاسایشی عێراق و ناوچه‌كه‌.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بیروڕا له‌باره‌ی بارودۆخی سووریا و ئایینده‌ی كورد له‌و وڵاته‌ ئاڵوگۆڕ كرا و مه‌سعوود بارزانی نیگه‌رانیی خۆی له‌مه‌ڕ ئایینده‌ی گه‌لی كورد له‌ سووریا به‌ شاندی ئه‌ڵمانی ڕاگه‌یاند.

په‌یوه‌ست به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا مه‌سعوود بارزانی وێڕای ئاماژه‌دان به‌و كه‌شه‌ ئیجابییه‌ی كه‌ له‌ نێوان هه‌ردوولا هاتوووه‌ته‌ ئاراوه‌ جه‌ختی له‌ ڕێكاری سیاسی و ئاشتیانه‌ و دیالۆگ كرده‌وه‌ له‌ چاره‌سه‌ركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51664

Your Comment

You are replying to: .
captcha