به‌رهه‌م ساڵح جه‌خت له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ نه‌رویج ده‌كاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویج کۆ بوویه‌وه‌ و له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌رهه‌م ساڵح په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی عێراق له‌گه‌ڵ نه‌رویجی دووپات کرده‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 5ی شوباتی 2019 نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری عێراق بڵاوی کرده‌وه‌ که‌ د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازی كرد له‌ ئینی ئه‌یركسۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویج و شاندێكی یاوه‌ری و له‌سه‌ر دوا پێشهات و گۆڕانكارییه‌کانی ناوچه‌كه‌ و جیهان گفتوگۆیان کرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رهه‌م ساڵح جه‌ختی له‌ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتی نه‌رویج کرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی كرد به‌وه‌ی عێراق به ‌جددی كار ده‌كات له‌سه‌ر كرانه‌وه‌ی به ڕووی جیهانی عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تی و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كانی له‌ پێناو گه‌شه‌پێدان و بنیادنانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی زیانیان به‌ركه‌وتوووه‌.

سه‌رۆک کۆماری عێراق ڕاشیگه‌یاند: تێپه‌راندنی قۆناغی به‌گژداچوونه‌وه‌ی تیرۆر بۆ قۆناغی بنیادنانه‌وه‌ پێویستی به‌ كۆتایی هاتنی ئه‌و قه‌یرانانه‌یه‌ كه‌ عێراق پێوه‌ی ده‌ناڵێنێت و سه‌رپێخستنه‌وه‌ی سیسته‌می سیاسی و چاكسازی كردن و به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی متمانه‌ی هاووڵاتییان به‌ حكوومه‌ته‌كه‌ی خۆیان و ئه‌مانه‌ش به ‌بێ‌ پشتیوانیی وڵاتانی دۆست به‌دی نایه‌ت.

لای خۆیه‌وه‌ ئیركسۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویج پشتیوانیی وڵاته‌كه‌ی بۆ عێراق و گه‌ل و حكوومه‌ته‌كه‌ی دووپات كرده‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌درێت بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر دوو وڵات له‌ بواره‌كانی سیاسی و ئابووری و نه‌وت و وزه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویج هه‌روه‌ها ویستی كۆمپانیا و بازرگانانی نه‌رویجی دووپات كرده‌وه‌ بۆ به‌شداری كردن له‌ بنیادنانه‌وه‌ی عێراقدا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51662

Your Comment

You are replying to: .
captcha