ڕۆژنامه‌ی واڵستریت ژۆرناڵ: چه‌کداره‌ هه‌ڵاتوووه‌کانی داعش ته‌کنیکی نوێ به‌ مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ عێراق به‌ کار ده‌هێنن

به‌شی جیهان- ڕۆژنامه‌ی واڵستریت ژۆرناڵی ئه‌مریکی ڕایگه‌یاندوووه‌: له‌گه‌ڵ توندبوونه‌وه‌ی گه‌مارۆ و ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات له‌سه‌ر پاشماوه‌ی چه‌کدارانی داعش، ئه‌و ڕێکخراوه‌ په‌نا بۆ شێواز و تاکتیکی دیکه‌ ده‌بات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناوخۆی عێراق.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌ی واڵستریت ژۆرناڵی ئه‌مریکا له‌ ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردوووه‌ته‌وه که‌ هه‌ڵهاتنی چه‌کدارانی داعش له‌ دواپێگه‌کانی خۆیان له‌ سنووره‌ هاوبه‌شه‌کانی نێوان عێراق و سووریا، وای له‌ حکوومه‌تی عێراق کردوووه‌ هێزی سه‌ربازیی زیاتر ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌که‌ بکات بۆ داخستنی.

ئه‌و هه‌وڵه‌ی عێراق هاوکاته‌ له‌گه‌ڵ نزیکبوونه‌وه‌ی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات بۆ کۆنترۆڵ کردنی ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌ی که‌ چه‌کدارانی داعش به‌ شێوه‌یێکی که‌م تیایدا ماونه‌ته‌وه‌ له‌ سووریا.

ڕۆژنامه‌که‌ ‎ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوووه‌ که‌ هه‌ندێک له‌و چه‌کدارانه‌ به‌ ئاراسته‌ی عێراق هه‌ڵدێن و په‌نا بۆ چه‌ندین تۆڕی قاچاغ ده‌به‌ن له‌ سنووره‌کان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ یان هه‌ندێکیان وه‌ک شوانکاره‌ خۆیان ده‌رده‌خه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ به‌ ئاراسته‌ی سنووره‌کانی عێراق.

ڕۆژنامه‌ی واڵستریت ژۆرناڵ جه‌ختی کردوووه‌ته‌وه‌ که‌ ئه‌و هه‌واڵانه‌ وای له‌ حکوومه‌تی عێراق کردوووه‌ هێزی ئه‌منی و سه‌ربازیی زیاتر ڕه‌وانه‌ی سنووری سووریا بکات بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسیی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و چه‌کداره‌ په‌ڕاگه‌ندانه‌ی داعش له‌ خۆی دوور بخاته‌وه‌ و ڕێگه‌ نه‌دات جارێکی‌تر بگه‌ڕێنه‌وه‌ ناوخۆی وڵاته‌که‌ی.

ڕۆژنامه‌که‌ باسی له‌وه‌ش کردوووه‌ که‌ عێراق سنوورێکی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سووریا به‌ درێژاییی نزیکه‌ی 400 کیلۆمه‌تر هه‌یه‌ و زۆربه‌شی ناوچه‌ی بیابانه‌ و ئاوه‌دانی تێدا نییه‌ و چه‌ندین گرووپی هۆزه‌کان له‌ سنووره‌کان بوونیان هه‌یه‌ و مه‌ترسی هه‌یه‌ دووباره‌ ئه‌و چه‌کداره‌ هه‌ڵهاتوووانه‌ی داعش بگه‌ڕێنه‌وه‌ ناوخۆی عێراق.

پێشتر حکوومه‌تی عێراق بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌کانی چه‌کدارانی داعش و ڕێگری کردن له‌ دزه‌کردنیان له‌ سنووره‌کانه‌وه‌، چه‌ند جارێک به‌ فڕۆکه‌ی جه‌نگی هێرشی کردوووه‌ته‌ سه‌ر پێگه‌ و مۆڵگه‌کانی داعش له‌ ناوخۆی سووریا و له‌ ئێستادا ناوبه‌ناو هێزی سه‌ربازیی زیاتر ڕه‌وانه‌ی سنووره‌کانی سووریا ده‌کات بۆ هه‌مان مه‌به‌ست.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51661

Your Comment

You are replying to: .
captcha