بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێبوار بابكەیی، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی كوردستان، بە SNNی ڕاگەیاند: پارتی وەک لایەنی یەكەمی براوەی هەڵبژاردن و لەسۆنگەی هەست كردنی زیاتر بە بەرپرسیارێتی، داوای كردووە یەكێتی و گۆڕان بەشداربن لە حكوومەت، ئەمەش بەمانای ئەوە نایێت كات لەبەردەم ئەو دوو لایەنە كراوەبێت.
ناوبراو وتیشی:" لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان لێكتێگەیشتن و چەندین خاڵی هاوبەش و لەیەكچوومان هەیە، بەڵام لەگەڵ یەكێتی ئەو خاڵە لێكچووانە دروست نەبووە، بەڵام كۆمەڵێك هۆكاری سەرەكی هەیە كە دەبێت بەزووترین كات كابینەی نوێ ڕابگەیەندرێت".
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی هۆشداریشی دا لەزیاتر دواكەوتنی پێكهێنانی كابینەی نوێ و نەگەیشتنە ئەنجام لەگەڵ یەكێتی و وتی: "ئەگەر ماوەكە درێژبێتەوە و لەئەنجامی گفتوگۆكان بەزوویی نەگەنە ڕێكەوتن، پارتی ڕێگەی دیكەی لەبەردەمدایە، بەڵام نامانەوێت لەئێستاوە سیناریۆكان ئاشكرا بكەین، چوونكە یەكێتی كاتی كراوەی لەبەردەمدا نییە، ئومێدێكی زۆریش هەیە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەو بەر لەجەژنی نەورۆز، كابینەی نوێ ڕابگەیەندرێت".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment