شەڕ و پێکدادان لەنێوان یەپەگە و هێزەکانی سەربە تورکیا لە مارع ڕوویدا

بەشی تورکیا- هێزەکانی یەپەگە لە شارۆچکەی مارع-ی سەربە حەلەب، هێزەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیایان کردە ئامانج.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزەکانی یەپەگە لە ڕاگەیێندراوێکدا، کە ئەمڕۆ بڵاویان کردووەتەوە، ئاماژە بەوە دەکەن، کە چالاکییەکانیان لەدژی هێزەکانی سەربە تورکیا بەردەوامە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ڕۆژی دووی شوبات لە گوندی تل مەلاد-ی شارۆچکەی مارع، شەڕڤانان گروپێکی سوپای ئازادیان کردە ئامانج، چالاکیەکە لە دوو قوڵەوە ئەنجام درا و شەڕ هاتە ئاراوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 51653

Your Comment

You are replying to: .
captcha