به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌رپرسانی کوردی سووریا داوایان له چه‌ندین وڵات کردوووه که ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی داعش که ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌یان هه‌یه و له‌لایه‌ن کوردی سووریاوه ده‌ستگیر کراون بۆ وڵاته‌کانیان بگه‌ڕێننه‌وه. به‌رپرسانی کوردی سووریا ڕایده‌گه‌یێنن که زیاتر له 800 چه‌کداری داعشیان ده‌ستگیریان کردوووه که ڕه‌گه‌زنامه‌ی وڵاتانی دیکه جگه له عێراق و سووریایان هه‌یه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکاش داوای له وڵاتانی جیهان کردوووه که ئه‌ندامانی به‌ندکراوی داعش له سووریا بۆ وڵاته‌کانیان بگه‌ڕێننه‌وه.
ڕابرت پالادیۆ ئاماژه‌یێکی به ژماره‌ی به‌ندکراوانی داعش له سووریا له‌لایه‌ن کورده‌کانه‌وه نه‌دا به‌ڵام به‌رپرسانی کورد- عه‌ره‌بی سووریا ناسراو به هێزی سووریای دیموکراتیک ڕایده‌گه‌یێنن که له ئێستادا 850 ئه‌ندامی داعش له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه له سووریا ده‌ستگیر کراون.
ناوبراو زیادیشی کرد: هێزی سووریای دیموکراتیک ئه‌رکه‌کانی له‌سه‌ر ده‌ستگیرکردنی ئه‌و که‌سانه به‌پێی یاسا مرۆیییه‌کانی تێپه‌ڕاندوووه و ئێستاکه ده‌بێ وڵاتانی ئاماژه‌پێکراو ئه‌و که‌سانه بگه‌ڕێننه‌وه.
ئه‌م داواکارییه پێش له ده‌ست پێکردنی کۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیی دژه‌داعش له ڕۆژی چوارشه‌ممه ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌نجام دراوه. ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی 27 وڵاتی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیی دژهداعشه پاش بڕیاری کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له سووریا.
به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕوونیان کردۆته‌وه که به کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له سووریا قه‌یرانێکی نوێ به دوای ده‌ستگیرکردنی به‌ربڵاوی ئه‌ندامانی داعش له دوایین قۆناغی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی هاوپه‌یمانی و هێزی کورد له سووریا دروست بوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment