به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کوردی سووریا که له بڕیاری کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌و وڵاته بێهیوا بوونه بۆ ڕێگری له هێرشی گریمانه‌کراوی تورکیا دانووستان له‌گه‌ڵ ڕووسیا و سووریایان ده‌ست پێکردووه. کورده‌کانی سووریا وێڕای پێشکه‌ش‌کردنی پاکێجێکی پێشنیارکراو به ڕووسیا خوازیاری دانووستاندن له‌گه‌ڵ دیمه‌شقن.
به‌ڵام ئاڵدار خه‌لیل، سه‌رکرده‌یێکی باڵای کوردی سووریا که نازناوی دامه‌زرێنه‌ری دروست‌کردنی ناوچه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری کورد له سووریای هه‌یه ده‌ڵێت: هێشتاکه کورد دانووستانه‌کانی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا ده‌ست پێنه‌کردوووه. ئه‌وان له‌گه‌ڵ ڕووسیا هاوپه‌یمانی سووریا دانووستانیان کردوووه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وری نێوبژیڤانیی بێلایه‌ن له نێوان کورد و دیمه‌شقدا بگێڕێت.
ناوبراو به ئه‌لمانیتۆری وتوووه: یه‌کێک له‌و هۆکارانه‌ی که دانووستانی ساڵی ڕابردووی نێوان کورد له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سووریای بێ‌ئه‌نجام هێشته‌وه ئاماده‌نه‌بوونی ڕووسیا و زامن‌نه‌بوونی ئه‌و وڵاته بۆ سه‌رکه‌وتنی دانووستانه‌کان بوو.
ئاڵدار خه‌لیل هۆکاری سه‌ره‌کیی خواستی کورد بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ ڕووسیا به بڕیاری کشانه‌وه‌ی دوو هه‌زار هێزی ئه‌مریکا له سووریا ڕاده‌گه‌یێنێت.
ئه‌م کادیره باڵایه‌ی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری کوردی له باکووری سووریا سه‌باره‌ت به داواکاریی کورد له ده‌وڵه‌تی سووریا ڕای‌گه‌یاندوووه: گرینگ‌ترین داواکاریی کورد گۆڕینی سووریا بۆ ناوچه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دیمه‌شقه. هه‌روه‌ها کورد هیچ کێشه‌یێکی نییه له‌گه‌ڵ به فه‌رمی ناسینی سوپای سووریا وه‌ک سوپایێکی نیشتیمانی و هه‌ڵکردنی ئاڵای سووریا له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد. کورد ڕه‌زامه‌ندیی ده‌ربڕیوه له‌گه‌ڵ یه‌کخستنی هێزی کورد له هێزی ئه‌منیی سووریا به مه‌رجی به‌رگریی ئه‌و هێزه له به‌رانبه‌ر هێرشه ده‌ره‌کییه‌کان.
ناوبراو پێشبینی کرد که ده‌وڵه‌تی سووریا دژایه‌تی له‌گه‌ڵ داواکارییه‌کانی کورد بکات و داوای کرد که دۆخه‌که بۆ پێش له ساڵی 2011 و ده‌ست‌پێکردنی قه‌یرانی سووریا بگه‌ڕێته‌وه.
ئاڵدار خه‌لیل هۆشداریشی دا که ئه‌گه‌ر دیمه‌شق له‌گه‌ڵ کورد ڕێکنه‌که‌وێت و تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ی خۆی له‌باره‌ی هێرش‌کردنه سه‌ر ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد جێبه‌جێ بکات، تێکڕای خه‌ڵکی سووریا زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن چوونکه به وته‌ی ناوبراو تورکیا پاڵپشتی له گرووپه توندڕه‌وه‌کان له سووریا ده‌کات.
ناوبراو له‌باره‌ی ڕۆڵی ڕووسیا له هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین ده‌شڵێت: ڕووسیا ڕه‌زامه‌ندی له‌گه‌ڵ هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین ده‌ربڕیبوو و ته‌نانه‌ت به‌شێک له‌و هێرشه بوو. ڕووسیا و تورکیا ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شیان له دیلۆکی تورکیادا بوو. به‌م حاڵه‌شه‌وه کورده‌کان ناتوانن ڕۆڵی زلهێزێک وه‌ک ڕووسیا له سووریا له‌به‌رچاو نه‌گرن به‌ڵکوو ده‌یانه‌وێت له نفووزی ئه‌و وڵاته بۆ قه‌ناعه‌ت پێهێنانی دیمه‌شق که‌ڵک وه‌ربگرن و ڕێگری له دووپات بوونه‌وه‌ی ڕووداوه‌کانی عه‌فرین بکه‌ن.
ئاڵدار خه‌لیل له‌باره‌ی ڕاگه‌یاندنی دژایه‌تیی ئه‌مریکا له‌سه‌ر دانووستانی کورد له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سووریا گوتی: ئه‌مریکا به شێوه‌ی فه‌رمی داواکارییێکی به‌و جۆره‌ی له کورد نه‌بوووه. ئه‌و وڵاته ناتوانێت داوای شتێکی وا له کورد بکات چوونکه خۆی خه‌ریکه له سووریا ده‌چێته ده‌ره‌وه و به‌دیلێکیشی دانه‌ناوه.
ناوبراو له‌باره‌ی پشتیوانیی دیکه‌ی وڵاتان له کورد پاش بڕیاری کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له سووریا گوتیشی: وڵاتانێکی زۆر هه‌ن که پرسی کوردی سووریا به مه‌شرووع و ڕه‌وا ده‌زانن. بۆ نموونه، فه‌ڕه‌نسا هه‌ڵوێستێکی ئیجابی و ورووژێنه‌ری بوووه. به‌م شێوازه، هه‌ندێک له وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌ورووپی هه‌ڵوێستێکی ئیجابییان بوووه به‌ڵام ڕه‌هه‌ندی کرداریی ئه‌و پشتیوانییه به‌ستراوه به توانای ئه‌وان له قه‌ناعه‌ت پێهێنانی دیتران به پشتیوانی له جێبه‌جێ کردنی نییه‌ته‌کانیان.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment