نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ یاریده‌ده‌ری وه‌زیری خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریكا کۆ بوویه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ یاریده‌ده‌ری وه‌زیری خه‌زێنه‌ی ئه‌مریکا کۆ بوویه‌وه‌ و له‌ دیداره‌که‌دا بواره‌کانی ژێرخانی ئابووری و ڕیفۆرم و په‌ره‌پێدانی که‌رتی تایبه‌ت خرانه‌ به‌ر باس و لێکدانه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 4-2-2019 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ مارشال بلینگسلی یاریده‌ده‌ری وه‌زیری خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریكا و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

له‌ دیدارێكدا بلینگسلی خۆشحاڵیی خۆی به‌ دیداری سه‌رۆک وه‌زیران و پێشوه‌چوونه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ بواره‌ جیاوازه‌كاندا به‌تایبه‌تی له‌ بواری ژێرخانی ئابووری و ڕیفۆرم و په‌ره‌پێدانی كه‌رتی تایبه‌ت ده‌ربڕی و ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌ى بۆ هاوكاری كردنی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌ بواری به‌هێزكردنی پێگه‌ی ئابووری و ڕیفۆرم له‌ داموده‌زگانی حكوومه‌تدا نیشان دا.

لای خۆیه‌وه‌ نێچیرڤان بارزانی سوپاسی هاوكارییه‌كانی‌ ڕابردوو و ئێستاى ئه‌مه‌ریكای بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد و جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ بازاڕی هه‌رێمی كوردستان گرنگییێكی تایبه‌تی ده‌بێت بۆ په‌ره‌پێدانی ئابووریی عێراق، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ سیاسه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر بنه‌مای پاڵپشتی كردن له‌ كه‌رتی تایبه‌ت و ڕاكێشانی سه‌رمایه‌دارانی بیانی بنیات نراوه‌ و له‌مباره‌یه‌شه‌وه‌ پێویستیان به‌ هاوكاریی دۆستانیان هه‌یه‌.

دواتر بارودۆخی ناوچه‌كه‌ و هه‌وڵدان بۆ هه‌ماهه‌نگیی ‌نێوان هه‌ر دوو حكوومه‌تی هه‌رێم و عێراق له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان به‌تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌ مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی توندوتیژی و وشككردنی سه‌رچاوه‌ دارایی و ئابوورییه‌كانی گرووپه‌ توندڕه‌وه‌كان تاوتوێ كرا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51648

Your Comment

You are replying to: .
captcha