کوردپرێس:
رۆژی یەكی شوباتی 2019 لە ژێر ناونیشانی "بەخوێندنەوە كۆمەڵگە نوێ دەبێتەوە" یەكێتیی رۆشنبیرانی هەرێمی جزیرێ لە گەڕەكی غەربی شاری قامشلۆ (باخچەی خوێندنەوە)ی كردەوە. لە باخچەكەدا چەندین پەیكەر دانراون كە یەكێكیان پەیكەری شاعیر شێركۆ بێكەسە.
باخچەكە لەلایەن هەڵبەستڤان و لێكۆڵەری كورد ساڵحی حەیدۆ كرایەوە، دواتر پەردە لەسەر چواری پەیكەری نێو باخچەكە لادران: پەیكەری شێركۆ بێكەس، ئۆسمان سەبری، جگەرخوین و مووسا عەنتەر.
یەكێتیی رۆشنبیرانی هەرێمی جزیرێ لە بەیاننامەیەكدا لە بارەی كردنەوەی باخچەكە رایگەیاند: "ئامانج لە كردنەوەی ئەو باخچەیە ئەوەیە كە پەرە بە خوێندنەوە لەنێو گەنجان بدرێ، هەروەها حەزی خوێندن لەنێو كۆمەڵگە زیاتر بێ".
لە نێو باخچەكەدا كتێبخانەیێكی گەورە هەیە كە چەندین پەرتووكی جۆراوجۆری بە زمانەكانی كوردی، عەرەبی، ئینگلیزی و توركی تێدایە.
Your Comment