بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لەمیانی سەردانەكەی بۆ بەغدا، بەمەبەستی بەشداری كردن لە دیداری سەركردەكانی عێراق، لەگەڵ نووری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا كۆ بووەوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوێكی كۆبوونەوەكەش لە كۆبوونەوەكەدا، گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندیەكانی نێوان هەرێم و بەغدا كرا، رەوشی سیاسی و گۆڕانكاریەكان لە عێراق و ناوچەكە تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە بوون.
سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە هەواڵی دواپێشهات و قۆناغەكانی پێكهێنانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی پرسیەوە، لای خۆیەوە قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا كە گفتوگۆی لایەنەكان دەستی پێكردووە و بەهیواین دەرئەنجامی باشیان هەبێت و بەزووترین كات حكوومەت پێكبێت.
سەبارەت بەرەوشی عێراق، مالكی وتیشی لەبەردەم تەحدا وگۆڕانكاریداین و پێویستە یەک بین و هاوكار بین بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە بە سەركەوتوویی.
دواتر، جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەشدا كە لە عێراق پێویستە سیاسەتی چەپكە گوڵەكە پەیڕەو بكرێت كە مام جەلال هەمێشە لە كۆڕ و كۆبوونەوەكان جەختی لەسەر كردۆتەوە، چوونكە عێراق فرە رەنگە و هەرگیز بە یەک كەس و تاک لایەن ناتوانرێت حوكمداری تێدا بكرێت.
سەردانەكەی، قوباد تاڵەبانی بۆ بەغدا لەسەر بانگهێشتی ناوەندی ڕافیدەینە بۆ دیالۆگ، بەمەبەستی بەشداری كردن لەدیداری ڕافیدەینی نێودەوڵەتی بۆ ساڵی 2019 كە بۆ یەكەمجارە لە بەغدا بە بەشداریی سەرۆكایەتییەكانی عێراق و نوێنەری چەندین وڵات و ژمارەیێكی بەرچاو لەوەزیرەكان و پەڕلەمانتاران و دەستەبژێری سیاسی و فیكری و ئەكادیمی ناوخۆو بیانی ساز دەكرێت.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment