کۆمپانیای ڕاپرسیی ڕاوێست: ده‌نگی هه‌ده‌په‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کانی تورکیا زیاد ده‌کات

به‌شی تورکیا- کۆمپانیای توێژینه‌وه‌ی ڕاوێست ڕاپرسییێکی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کانی تورکیا ئه‌نجام داوه‌ و ڕای‌گه‌یاندوووه‌ که‌ له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا پارتی دیموکراتی گه‌لان ده‌نگی زۆرینه‌ مسۆگه‌ر ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کۆمپانیای توێژینه‌وه‌ی ڕاوێست ڕاپرسییێکی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کان له‌ تورکیا ئه‌نجام داوه‌ که‌ ده‌ریخستوووه پارتی هه‌ده‌په‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کاندا له‌ شاری ئامه‌د 62%ی ده‌نگه‌کان به‌ده‌ست ده‌هێنێت.

هه‌ر به‌ گوێره‌ی ڕاپرسییه‌که‌، هه‌ده‌په‌ له‌ شاری وان 57.3%ی ده‌نگه‌کان به‌ده‌ست ده‌هێنێت و له‌ شاری مێردینیش 58.2%ی ده‌نگه‌کان مسۆگه‌ر ده‌کات.

راپرسییه‌که‌ ئه‌وه‌شی ئاشکرا کردوووه‌ که‌ پێشبینی ده‌کرێت هه‌ده‌په‌ به‌راورد به‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کانی ساڵی 2014 ده‌نگه‌کانی زیاد بکات.

ئه‌م ڕاپرسییه‌ له‌ کاتێکدایه‌ ئاماده‌کارییه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کان له‌ تورکیا ده‌ستی پێکردوووه‌ و بڕیاره‌ 31ی مانگی ئازاری داهاتوو ئه‌نجام بدرێت.

پارتی هه‌ده‌په‌ش دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو ڕایگه‌یاند که‌ له‌ شاره‌کانی ئه‌سته‌نبۆڵ، ئیزمیر و ئه‌نقه‌ره‌ کاندیدیان نابێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51631

Your Comment

You are replying to: .
captcha