به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کۆشکی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری ڕووسیا (کرملین) له به‌یاننامه‌یێکدا ئاماژه به دووهه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵیی ئێران، تورکیا و ڕووسیا له‌سه‌ر قه‌یرانی سووریا له سووچی ده‌کات و ده‌ڵێت: ڕۆژی 14ی شوباتی 2019 ڤیلادیمیر پووتن سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا و حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران له سووچی کۆ ده‌بنه‌وه.
کرملین له به‌یاننامه‌که‌یدا باسی له‌وه‌ش کردوووه که ته‌وه‌ری سه‌ره‌کیی دانووستانی نێوان سه‌رکۆمارانی سێ وڵات گۆڕانکارییه‌کانی سووریا ده‌بێت.
شایانی باسه؛ شه‌وی 3ی شوباتی 2019 ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كه‌ناڵیTRT دا ئاماژه‌ی به کۆبوونه‌وه‌ی سووچی کردبوو و ڕایگه‌یاندبوو که 14ی شوباتی 2019 کۆبوونه‌وه‌ی سێقۆڵیی ئێران، تورکیا و ڕووسیا له‌سه‌ر قه‌یرانی سووریا له سووچی به‌ڕێوه ده‌چێت.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی سپۆتنیک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment