بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکی ئەمریکا لە دیدارێکدا لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنی سی بی ئێس-ی ئەمریکی ڕایگەیاند: "هێزەکانی ئەمریکا لە سووریاوە بۆ عێراق دەگوازرێنەوە"، سەرەڕای ئەوەی کە کوردەکان نیگەرانن لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و ئەو هەوڵە بە خیانەت ناو دەبەن.
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد، ئەوەی دەیەوێت ئەنجامی بدات چاودێری کردنە، چوونکە بنکەی سەربازیی پڕ تێچوونیان هەیە و دەیانەوێت چاودێریی سەرجەم بەشە جیاجیا ئاڵۆزەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەن، چوونکە ئەوە باشترە لە کشانەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە، لە ماوەی ڕابردوودا پرسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بووە باسوخواسێکی فراوان، بەتایبەت دوای ئەوەی ترەمپ بڕیاری دا هێزەکانی وڵاتەکەی لە سووریا بکێشێتەوە.
ئەو هەنگاو و بڕیارانەی ترەمپ تا ئێستا بووەتە مایەی دەستلەکارکێشانەوەی ژمارەیێک بەرپرسی باڵای ئەمریکا، لە دیارترینیان، جەیمس ماتیس وەزیری بەرگری و برێت مەکگۆرک نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕی دژی داعش لە عێراق و سووریا بوون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment