چاودێرێکی ئەمنیی عێراق: بوونی سەربازیی ئەمریکا لە سنوورەکانی عێراق جێی گومانە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- چاودێرێکی ئەمنیی عێراق پشتڕاستی دەکاتەوە هێزی داگیرکەری ئەمریکی لە هەندێک ناوچەی مەرزیی عێراق بوونیان هەیە و دەڵێت بوونی سەربازیی ئەمریکا لە سنوورەکانی عێراق جێی گومانە.

کوردپرێس:

سەفا ئەعسەم لەو بارەیەوە بە کەناڵی تەلەڤزیۆنی ئیتیجاەپرێسی وتووە هێزی ئەمریکی لە چەند ناوچەیێکی دەوروبەری سنووری عێراق بینراون و بوونی سەربازانی ئەمریکا لەو ناوچانەی کە پێشتر لە ژێر دەسەڵاتی داعشدا بوون جێی گومانە.

ئەعسەم زیادیشی کرد: ژمارەی ئەو بنکە سەربازییانەی ئەمریکا لە عێراق هەیەتی زیاتر لە 14 بنکەیە و جووڵەی سەربازیی فەوجە پیادەکانی ئەمریکا لەو بنکە سەربازییانە زیادی کردووە.

News Code 51607

Your Comment

You are replying to: .
captcha