٣ شوبات ٢٠١٩ - ١٥:٢٧
درێژترین یه‌خت دروست ده‌کرێت

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا- کۆمپانیایێکى کۆریای باشوور سه‌رقاڵى دیزاین کردنى یه‌ختێکه‌ که‌ ڕیکۆردى درێژترین یه‌خت تۆمار ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاژانسی (ده‌یلی مه‌یل)ی به‌ریتانی له‌ هه‌واڵێکدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ درێژترین یه‌خت دروست ده‌کرێت که‌ تێچوووه‌که‌ی 600 ملیۆن پاوه‌نه‌.

ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ ئاشکراشی کردووه‌ درێژیی یه‌خته‌که‌ له ‌درێژیی دوو یاریگای تۆپی پێ زیاتره‌ و گازینۆ و گه‌له‌ری تایبه‌ت به‌ خۆی هه‌یه‌.

ئه‌وه‌ش ئاشکرا کراوه‌ که‌ ئه‌م یه‌خته‌ درێژترین و خێراترین یه‌خت ده‌بێت که‌ درێژییه‌که‌ی 229 مه‌تره‌ و ناوی (ڤاڵکیریی)یه‌.

ڤاڵکیری له‌لایه‌ن کۆمپانیای (چولهون پارک)ی کۆریای باشوور دیزاین کراوه‌ و له‌لایه‌ن کۆلێژی هونه‌ری له‌نده‌ن پشتگیری ده‌کرێت.

ئه‌م یه‌خته‌ ڕیکۆردی درێژترین یه‌ختی ئێستا ده‌شکێنێت که‌ ناوی (عه‌زه‌م) و به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌میری ئیمارات شێخ خه‌لیفه‌ بن زیاد دروست کراوه‌ و درێژییه‌که‌ی 180 مه‌تره‌ .

ڤاڵکیریی توانای هه‌ڵگرتنی 52 سه‌رنشین و 92 تیمی کارکردنی ناوخۆیی هه‌یه‌ و خێراییه‌که‌شی 25 میله‌ له‌ کاتژمێرێکدا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51602

Your Comment

You are replying to: .
captcha