سوپای عێراق هێرشێكی مووشه‌كی بۆ سه‌ر بنكه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریكا پووچه‌ڵ ده‌کاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق ده‌ستیان به‌ سه‌ر چه‌ند مووشه‌كێكدا گرت كه‌ به‌ ئاڕاسته‌ی بنكه‌یێكی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له‌ ڕۆژئاوای ئه‌و وڵاته‌ جێگیر كرابوون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ 2ی شوباتی 2019 ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی سه‌ر به‌ فه‌رمانده‌ییی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان له به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاند که‌ فیرقه‌ی حه‌وتی فه‌رمانده‌ییی ئۆپراسیۆنه‌كانی جزیره‌ توانیی ده‌ست به‌ سه‌ر سێ مووشه‌كی جۆری گراد بگرێت كه‌ له‌ ته‌پۆلکه‌کانی ناوچه‌ی دولابی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی به‌غدادی ڕۆژئاوای ئه‌نبار جێگیر کرابوون.

ئه‌و ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌ی عێراق له‌ به‌یاننامه‌که‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ مووشه‌که‌ ئاماژه‌پێکراوه‌کان به‌ شێوه‌یێكی ئه‌لیكترۆنی ئاماده‌ كرابوون بۆ ئاڕاسته‌كردنیان به‌ره‌و بنكه‌ی عه‌ینولئه‌سه‌د كه‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكای تێدایه‌ و جه‌ختی کرده‌وه‌ که‌ فیرقه‌ی حه‌وتی فه‌رمانده‌ییی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی جزیره‌ توانییان 15 خوله‌ک پێش ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌، پلانه‌كه‌ پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه‌.

بنکه‌ی عه‌ینولئه‌سه‌د دووه‌م گه‌وره‌ترین بنكه‌ی ئاسمانیی عێراقه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناحیه‌ی به‌غدادی سه‌ر به‌ پارێزگای ئه‌نباره‌وه‌ و هێزه‌كانی ئه‌مریكای تێدا جێگیر كراوه‌.

سه‌رچاوه‌: سۆمه‌ریه‌ نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51600

Your Comment

You are replying to: .
captcha