یه‌په‌گه‌ شه‌ش چه‌کداری بیانیی داعش ده‌ستگیر ده‌کات

به‌شی سووریا- ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌) ده‌ستگیرکردنی شه‌ش چه‌کداری بیانی سه‌ر به‌ داعشی ڕاگه‌یاند که‌ خه‌ڵکی وڵاتانی ڕووسیا، ئه‌مریکای لاتین و تورکیا و که‌نه‌دا و سویدن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 3ی شوباتی 2019 ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌) له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ڕای‌گه‌یاند: "له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جه‌زیره‌دا که‌ له‌لایه‌ن هێزه‌کانی سووریای دیموکرات به‌ سه‌رۆکایه‌تیی شه‌ڕڤانانمانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، شه‌ش چه‌کداری بیانیی داعش ده‌ستگیر کراون که‌ هه‌ڵگری وڵاتینامه‌ی ڕووسی، ئه‌مریکای لاتین، تورکیا، که‌نه‌دا و چین و سویدن.

له‌ ڕاگه‌یێندراوه‌که‌ی یه‌په‌گه‌دا هاتوووه‌: له‌ کاتێکدا که‌ له‌ ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنی نه‌هێشتنی تیرۆردا، داعش ئه‌مڕۆ له‌ پانتایییێکی بچووکدا گه‌مارۆ دراوه‌، له‌ ڕێگه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌منییه‌وه‌ شانه‌ شاراوه‌کانی داعش ده‌دۆزرێنه‌وه‌ و له‌ ناو ده‌برێن.

یه‌په‌گه‌ ناوی چه‌کداره‌کانی داعشی بڵاو کردوووه‌ته‌وه‌ که‌ بریتیین له‌:

- دیمیتری سیمینۆڤ ناسراو به‌ ئه‌بوو عیسا ئه‌لرووسی، خه‌ڵکی ڕووسیا.

- مه‌حموود سه‌عید عه‌ته‌به‌ ناسراو به‌ ئه‌بوو موشاب ئه‌مانی، خه‌ڵکی ئه‌ڵمانیا.

- نیکۆلاس جۆزف لی ناسراو به‌ ئه‌بوو یووسف ئه‌لئه‌مه‌ریکی، خه‌ڵکی ئه‌مریکا.

- ئه‌مره‌ ره‌فعه‌ت ئۆزانگۆغلو ناسراو به‌ ئه‌بوو فاتیمه‌ ئه‌لتوورکی، خه‌ڵکی تورکیا.

- ئه‌برار محه‌ممه‌د ناسراو به‌ ئه‌بوو زوبه‌یر ئه‌لسوێدی، خه‌ڵکی سوید.

- هیشام ئه‌لرابی ناسراو به‌ ئه‌بوو مه‌ریه‌م ئه‌لمه‌غریبی، خه‌ڵکی فاس.

هه‌روه‌ها ڕۆژی 27-1-2019 ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌) ده‌ستگیرکردنی سێ چه‌کداری بیانیی داعشی له‌ هه‌رێمه‌کانی شه‌فا و هه‌جینی دێره‌زوور له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانه‌کانییه‌وه‌ ڕاگه‌یاند که‌ سێ چه‌کداری بیانییه‌کانی نێو داعش به‌ ناوه‌کانی خالید وه‌لید حه‌مه‌د، ساڵح خدر محه‌ممه‌د و ده‌لۆڤار دۆدیڤ ئازمۆڤۆچ به‌ ڕه‌گه‌ز سوودانی و تاجیکستانی له‌ ئۆپه‌راسیۆنێکی تایبه‌تدا ده‌ستگیر کران.

سه‌رچاوه‌: ڕووداو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51592

Your Comment

You are replying to: .
captcha