به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئارى جه‌لال سه‌رۆكی ده‌زگای لووتكه بۆ كاروباری ئاواره و په‌نابه‌ران گوتی: له كاتژمێر 3:00ى به‌ره‌به‌یانیی ڕۆژی شه‌ممه 2ی شوباتی 2019 ژماره‌یێک په‌نابه‌رى كوردى هه‌رێمى كوردستان كه خه‌ڵكى هه‌ولێر و سلێمانین له كاتێكدا ویستوویانه له ده‌ریاى مه‌ریچى نێوان هه‌ر دوو وڵاتى توركیا و یۆنان بپه‌ڕنه‌وه، به‌له‌مه‌كه‌یان تێكشكاوه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: زیاتر له 10 که‌سی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان له ناو به‌له‌مه‌که‌دا بوون و به‌هۆى ڕووداوه‌كه‌وه سێ منداڵی كورد گیانیان له‌ده‌ست داوه که منداڵێکیان ڕه‌ق بوووه‌ته‌وه.
ئارى جه‌لال وتیشی: ئه‌و په‌نابه‌رانه داواى هاوكاریی به‌په‌له‌یان كردوووه و ئێستا تیمێكى كۆماندۆ بۆ ڕزگارکردنیان ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌که کراوه.
سه‌رۆكى ده‌زگاى لووتكه ڕوونیشی کرده‌وه: له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له كونسووڵخانه‌ى توركیا له به‌غدا و نوێنه‌رایه‌تییه‌كانیان له توركیا و یۆنان له سه‌ر هێڵن بۆ ئازادكردنى ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ى له ناو به‌له‌مه‌که‌دان.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment