به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌در زیادی به هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی ڕاگه‌یاند: ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی عێراق تێکڕای جووڵه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له پارێزگاکانی نه‌ینه‌وا، ئه‌نبار، سه‌ڵاحه‌ددین و به‌غدا چاودێری ده‌کات.
ناوبراو گوتیشی: کۆمیسیۆنی ئاسایش و به‌رگریی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق زانیاریی پێویستی له‌باره‌ی جووڵه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا هه‌یه که له کۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی په‌رله‌ماندا ئاراسته‌ی ده‌کات.
زیادی ڕاشیگه‌یاند: ڕه‌شنووسی ده‌رکردنی هێزه بیانییه‌کان و له سه‌روویاندا هێزه‌کانی ئه‌مریکا ته‌واو بوووه و پێداچوونه‌وه له‌سه‌ر ڕێککه‌وتننامه‌ی ستراتێژیی واژۆکراوی نێوان عێراق و ئه‌مریکا به ئامانجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێککه‌وتنه‌که ئه‌نجام دراوه.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پاش په‌سه‌ند کردنی یاسای ده‌رکردنی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌و وڵاته وه‌ک هێزێکی داگیرکا‌ر له‌گه‌ڵیاندا ته‌عامول ده‌کات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment