ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش چاودێری له‌سه‌ر جووڵه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراق ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی ئاسایش و به‌رگریی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق باس له‌ چاودێریی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی ئه‌و وڵاته‌ ده‌کات له‌سه‌ر جووڵه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ پارێزگاکانی ڕۆژئاوا و باکووری عێراق‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌در زیادی به‌ هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی ڕاگه‌یاند: ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی عێراق تێکڕای جووڵه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ پارێزگاکانی نه‌ینه‌وا، ئه‌نبار، سه‌ڵاحه‌ددین و به‌غدا چاودێری ده‌کات.

ناوبراو گوتیشی: کۆمیسیۆنی ئاسایش و به‌رگریی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق زانیاریی پێویستی له‌باره‌ی جووڵه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا هه‌یه‌ که‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی په‌رله‌ماندا ئاراسته‌ی ده‌کات.

زیادی ڕاشی‌گه‌یاند: ڕه‌شنووسی ده‌رکردنی هێزه‌ بیانییه‌کان و له‌ سه‌روویاندا هێزه‌کانی ئه‌مریکا ته‌واو بوووه‌ و پێداچوونه‌وه‌ له‌سه‌ر ڕێککه‌وتننامه‌ی ستراتێژیی واژۆکراوی نێوان عێراق و ئه‌مریکا به‌ ئامانجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێککه‌وتنه‌که ئه‌نجام دراوه‌.

ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پاش په‌سه‌ند کردنی یاسای ده‌رکردنی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌و وڵاته‌ وه‌ک هێزێکی داگیرکار له‌گه‌ڵیاندا ته‌عامول ده‌کات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51589

Your Comment

You are replying to: .
captcha