حه‌شدی شه‌عبی له‌ ده‌وروبه‌ری شنگال کشانه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رکرده‌یێکی هێزی پاراستنی ئێزدیخان ڕایگه‌یاند که‌ هه‌موو هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ شنگال کشانه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌لام به‌ره‌کات شنگالی به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی به‌ هه‌موو لق و پۆپه‌کانیانه‌وه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری شنگال کشانه‌وه‌ و هێزه‌کانی عێراق جێگایانیان گرته‌وه‌ و حه‌شد هێزه‌کانی خۆیان برده‌وه‌ ناوچه‌ شیعه‌نشینه‌کان."

به‌ره‌کات ئاماژه‌یشی دا: "هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ 15 بنکه‌ له‌ ناوچه‌کانی ئوم جریس تا ده‌هاته‌ سنووری سووریا خۆیان جێگیر کردبوو به‌ڵام ئه‌مه‌ چه‌ند ڕۆژێکه‌ هه‌موویان کشاونه‌ته‌وه‌ و له‌ سه‌نته‌ری شنگالیشدا ژماره‌یێکی زۆر که‌م ماون."

ئاکته‌وبری 2017 هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ شنگال کشایه‌وه‌ و هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ ده‌وروبه‌ری شنگال جێگیر بوون.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51584

Your Comment

You are replying to: .
captcha