به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌لام به‌ره‌کات شنگالی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی به هه‌موو لق و پۆپه‌کانیانه‌وه له ده‌وروبه‌ری شنگال کشانه‌وه و هێزه‌کانی عێراق جێگایانیان گرته‌وه و حه‌شد هێزه‌کانی خۆیان برده‌وه ناوچه شیعه‌نشینه‌کان."
به‌ره‌کات ئاماژه‌یشی دا: "هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی له 15 بنکه له ناوچه‌کانی ئوم جریس تا ده‌هاته سنووری سووریا خۆیان جێگیر کردبوو به‌ڵام ئه‌مه چه‌ند ڕۆژێکه هه‌موویان کشاونه‌ته‌وه و له سه‌نته‌ری شنگالیشدا ژماره‌یێکی زۆر که‌م ماون."
ئاکته‌وبری 2017 هێزی پێشمه‌رگه له شنگال کشایه‌وه و هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی له ده‌وروبه‌ری شنگال جێگیر بوون.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment