عاسم جیهاد: داهاتی نه‌وتی عێراق له‌ مانگی ڕابردوودا شه‌ش ملیار دۆلار بوووه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق بڕى هه‌نارده‌کردنى نه‌وتى له‌ ماوه‌ى مانگى کانوونى دووه‌مى 2019 ئاشکرا کرد و ڕای‌گه‌یاند که‌ داهاته‌که‌ى زیاتر له‌ شه‌ش ملیار دۆلار بوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عاسم جیهاد وته‌بێژى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه ‌کردوووه‌: "بڕى ئه‌و نه‌وته‌ى مانگى ڕابردوو هه‌نارده‌ کراوه‌ گه‌یشتوووه‌ته‌ بڕى 113 ملیۆن و 111 هه‌زار و 437 به‌رمیل و کۆى داهاتى نه‌وتى فرۆشراوى مانگى ڕابردوو شه‌ش ملیار و 352 ملیۆن و 753 هه‌زار دۆلار بوووه‌".

وته‌بێژى وه‌زاره‌تى نه‌وت جه‌ختى له‌وه‌ش کردۆته‌وه‌ که‌ بڕى ئه‌و نه‌وته‌ى مانگى ڕابردوو له‌ کێڵگه‌ نه‌وتییه‌کانى ناوه‌ڕاست و باشورى عێراقه‌وه‌ هه‌نارده‌ کراوه‌ 110 ملیۆن و 245 هه‌زار و 281 به‌رمیل بوووه‌ و له‌ کێڵگه‌ نه‌وتییه‌کانى پارێزگاى که‌رکووکیشه‌وه‌ دوو ملیۆن و 315 هه‌زار و 381 به‌رمیل هه‌نارده‌ کراوه‌.

هاوکات ئه‌وه‌شى ڕوون کردۆته‌وه‌ که‌ ڕۆژانه‌ به‌ تێکڕا بڕى سێ ملیۆن و 649 هه‌زار و 775 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه‌ کراوه‌ و هه‌ر به‌رمیلێکیش به‌ 56 دۆلار و 16 سه‌نت فرۆشراوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51583

Your Comment

You are replying to: .
captcha